ریبوار
ئه‌حمه‌د
رژیمی تیرۆریست و ئینسانكوژی جمهوری ئیسلامی، كه له ئاستی دنیادا به رژیمی تیرۆر‌و ئیعدام و كوشتار‌و سه‌ركوتی خویناوی ناسراوو ریسوایه. ده‌یه‌وێ ئه‌و تاوانانه‌ی خۆی تیایدا نوقم بووه، بخاته ئه‌ستۆی رابه‌ران و هه‌لسوراوانی ئۆپۆویسیونی. ئه‌وه جیگای سه‌رسورمان نیه كه ئه‌م رژیمه هارو ریسوایه، تۆمه‌تی تیرۆریزم و تاوانكاری بخاته ئه‌ستۆی هیزه‌كانی ئۆپۆزیسیونی خۆی. له نیو ئه‌وانیشدا رابه‌ران و هه‌لسوراوانیكی كۆمۆنیست، كه ده‌یان ساله له ریزی پیشه‌وه‌ی خه‌بات و تیكۆشان دژی ئه‌م رژیمه تیرۆریسته، بۆ به‌رگری له ئازادی و مافه‌كانی جه‌ماوه‌ری كریكارو زه‌حمه‌تكیش و ژنان و لاوان و مندالان و زیندانیانی سیاسی راوه‌ستاون. بۆ هه‌ركه‌س و لایه‌نیك كه تۆزقالیك ئاگای له مه‌یدانی سیاسه‌تی ئیران بیت، ئاشكرایه كه چه‌نده كارنامه‌ی تیرۆر‌و كوشتار‌و ئیعدام و تاوانكاری جمهوری ئیسلامی ئاشكرا‌و به‌رجه‌سته‌یه، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش كارنامه‌ی خه‌بات و تیكۆشانی ئه‌و رابه‌رو هه‌لسوراوانه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری حیكمه‌تیست، له دژی تیرۆریزم و سه‌ركوت و بیمافی، ئاشكرا‌و به‌رجه‌سته‌یه.
ئه‌م پیلانه چه‌په‌له‌ی جمهوری ئیسلامی، هه‌رچه‌نده ریسوا‌و ره‌زیلانه بیت، به‌لام له دنیای ئه‌مرۆدا كه چه‌ندین ده‌وله‌ت و هیزو لایه‌نی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی كۆنه‌په‌رستانه، به شیوه‌ی جۆراوجۆر خه‌ریكی به‌ندوبه‌ست و چاوشاركین له‌گه‌ل رژیمی تیرۆر‌و ئیعدامی جمهوری ئیسلامی‌دا، جیگای هه‌لویسته‌و كاردانه‌وه‌ی جدیه. ئه‌م رژیمه ئه‌و واقعه‌یه‌ته ده‌بینی كه زۆر ده‌وله‌ت و لایه‌ن، ئاماده‌ن له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی كۆنه‌په‌رستانه‌دا، به‌ندوبه‌ستی له‌گه‌لدا بكه‌ن، بۆیه په‌نا بۆ پیلانی ریسوای له‌م جۆره ده‌بات.
لایه‌نی مه‌ترسیداری ئه‌م پیلانه چه‌په‌ل و ره‌زیلانه‌یه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر له جیگای خۆیدا نه‌خنكینریت، ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌م رژیمه كه به‌رده‌وام ئه‌م لیسته به ناو‌و پۆسته‌ری رابه‌ران و هه‌لسوراوانی ئۆپۆزیسیونی خۆی دریژترو دریژتر بكاته‌وه. ئه‌م پیلانه كه به‌دانی تۆمه‌تی پوچ له كۆمه‌لیك هه‌لسوراوو رابه‌ری ناسراوی ئۆپۆزیسیونی ئیرانی ده‌ستی پیكردوه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كاریكی له‌م بابه‌ته دژی هه‌موو ئۆپۆزیسیونی سیاسی‌و مخالفینی ئه‌م رژیمه. بۆیه ده‌بی هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌دا به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئۆپۆزیسیونی ئه‌م رژیمه‌و هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی و مافه‌كانی ئینسان و خه‌باتكارانی دژی تیرۆر‌و ئیعدام و سه‌ركوتی سیاسی له ئاستی هه‌موو جیهاندا، مه‌حكوم به شكست و ناكامی بكریت.
ئه‌وه‌ی له‌م نیوه‌دا جیگای راچله‌كان و هه‌لویسته‌یه‌كی زۆر جدیه بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخواز‌و موته‌مه‌دنی دنیا و هه‌موو هیزو دامه‌زراوه‌كانی لایه‌نگری ئازادی و مافه‌كانی ئینسان، هاوكاری ئاشكرا‌و شه‌رمهینه‌ری پۆلیسی نیوده‌وله‌تیه له‌گه‌ل ئه‌م پیلانه چه‌په‌له‌دا. ئه‌م ده‌زگایه به چاوی داخراوه‌وه كه‌وتوه‌ته پیش بۆ هاوكاری ئه‌م پیلانه حه‌قیره‌ی ئه‌م رژیمه تیرۆریسته. ئه‌نته‌رپول هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له پای ئه‌م كه‌سایه‌تیانه نوسیوه كه دادگای ئه‌و رژیمه سه‌ركوتگه‌ره بۆی هه‌لبه‌ستوه. به‌لام ئه‌وه جیگای باوه‌رنیه كه ئه‌نته‌رپول له نه‌زانی و بیئاگاییدا ئه‌م كاره‌ی كردبیت و كلاوی جمهوری ئیسلامی چوبێ به‌سه‌ریدا. چونكه هه‌ر هاولاتیه‌كی ساده‌ی هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دنیایه كه بریك له ئه‌لف وبێ‌ی سیاسه‌ت سه‌رده‌ربهینی و ئاگای له وه‌زعی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بیت، ده‌زانێ ئه‌م رژیمه هاره چ ده‌وریكی چه‌په‌ل ده‌گیریت له‌و ناوچه‌یه بۆ سازماندانی هیزو باندو ریكخراوی تیرۆریستی و ئیمكانیه‌ت هه‌لرشتن بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی و یه‌كیكه له فاكته‌ره گه‌وره‌كانی نا ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه. كی هه‌یه نه‌زانی ئه‌م رژیمه تا ئیستا ده‌یان هه‌زاركه‌سی له مخالفینی خۆی هه‌لواسیوه، ده‌یان كه‌سی تریشی له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئیران تیرۆر كردوه، به سه‌دان هه‌زار كه‌س له هه‌لسوراوان و مخالفینی سیاسی ئه‌م رژیمه ناچار به ژیانی په‌نابه‌ری كراون. چۆن ده‌كریت باوه‌ربكریت ئه‌نته‌رپول له نائاگاییدا، شانی داوه‌ته ژیرباری هاوكاری پیلانی ئه‌م رژیمه و هیچ گومان و هه‌لویسته‌یه‌كی نه‌كردوه له ئاست حوكمی ئه‌و دادگایایه‌ی كه تا ئیستا حوكمی ئیعدام و سه‌نگه‌ساری به‌سه‌ر هه‌رزاران هاولاتی بیتاواندا سه‌پاندوه؟
ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌نته‌رپول مایه‌ی گه‌وره‌رتین شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌م ده‌زگایه. به‌لام ته‌نها شه‌رمه‌زاركردن به‌س نیه. چونكه ئه‌م هه‌نگاوه كاریكی وه‌ها ده‌كات كه ئیتر هه‌لسوراوانی سیاسی و ئۆپۆزیسیونی ئه‌م جۆره ده‌وله‌ته سه‌ركوتگه‌رانه له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپاشدا هه‌لسورانی سیاسیان به‌رته‌سك بیته‌وه‌و ئه‌منیه‌ت و ئارامیان بۆ نه‌مینێ. پێویسته ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نته‌رپول له‌گه‌ل شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی به‌ربلاوو پان‌و پۆری لایه‌نگرانی ئازادی و مافه‌كانی ئینسان له‌سه‌راسه‌ری دنیادا به‌ره‌ورووبیت. ئه‌نته‌رپول ده‌بی باجی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بداته‌وه كه له جیاتی گه‌ران به‌دوای بانده تیرۆریست و ئینسانكوژه‌كانی جمهوری ئیسلامی‌دا، كه لیستیكی دریژ له هه‌لسوراوانی سیاسی مخالفی ئه‌م رژیمه‌یان تیرۆركردوه، له‌وانه غولامی كشاوه‌روز و قاسملۆو شاپور به‌ختیارو شه‌ره‌فكه‌ندی و صدیقی كه‌مانگه‌رو...كه‌چی به چاوی داخراوه‌وه كه‌وتوه‌ته هاوكاری و به‌ره‌وپیشبردنی ده‌ستوری ئه‌م رژیمه تیرۆریسته. ئه‌مه خه‌تایه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌بی باجه‌كه‌ی بدریته‌وه.
هه‌ر هیزو لایه‌نیك ئه‌م هه‌نگاوه به جدی نه‌گریت و كاردانه‌وه‌ی شایسته‌ی نه‌بیت له به‌رامبه‌ریدا، ته‌نها ده‌توانی به‌لگه‌ی ناجدیبونی خۆی بیت له ئاست ئه‌و پیلانه‌ی كه ئه‌گه‌ر برواته‌سه‌ر، ده‌توانی ته‌نانه‌ت مه‌یدانی ده‌ره‌وه‌ی وولاتیش له هه‌موو ئۆپۆزیسیونی ئه‌م رژیمه نائه‌من بكات. تا ئه‌و جیگایه‌ی به پیلانی جمهوری ئیسلامی ده‌گه‌ریته‌وه‌و چۆنیه‌تی لیكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پیلانه ئه‌گه‌ر سه‌ربگریت عاقیبه‌ته‌كه‌ی چۆن ده‌بیت، به جیگای خۆی. هه‌ر هیزولایه‌نیكی سیاسی ده‌كریت به هۆی ریبازی سیاسی یان حه‌ساسیه‌ت یان ته‌سكبینی خۆیه‌وه، ئه‌وسه‌ری ئه‌م هاوكیشه‌یه و ئاكامه‌كه‌ی نه‌بیت، یان نه‌یسه‌لمێنێ. به‌لام لانی كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌نته‌رپول به‌م راشكاویه شانی داوه‌ته ژیرباری هاوكاری ئه‌م رژیمه تیرۆریستیه و ناو‌و پۆسته‌ری هه‌لسوراوانیكی سیاسی ناسراوی ئۆپۆزیسیونی رژیمی ئیرانی به تۆمه‌تی تیرۆریزم و تاوان راگه‌یاندوه، هه‌ر له‌م ئاسته‌داو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوریكی تری به‌دوادابیت و به‌ده‌ر له هه‌ر لیكدانه‌وه‌یه‌ك، رووداویكی زۆر گه‌وره‌و راچله‌كینه‌ره و كاردانه‌ویه‌كی گه‌وره‌ی ده‌وێ. خۆلادان له‌مه خۆلادانه له به‌رپرسایه‌تیه‌كی سیاسی گه‌وره‌و به‌لگه‌ی نه‌وبونه له ئاستی ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه.
هه‌روه‌ها ئه‌م رووداوه به توندی په‌یوه‌ست ده‌بیت به كۆمه‌لگای عیراق و هیزه سیاسیه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراقه‌وه. جمهوری ئیسلامی ساله‌هایه عیراقی كردوه‌ته یه‌كیك له مه‌یدانه سه‌ره‌كیه‌كانی بردنه پیشی كاری تیرۆریستی. پیش‌تر بانده‌كانی ئه‌م رژیمه شاره‌كانی كوردستانیان كردبوه مه‌یدانی ته‌راتینی خۆیان و ده‌یان و بگره سه‌دان كاری تیرۆریستیان تیایدا ئه‌نجامداوه. له‌م سالانه‌ی دوایشدا به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له ئاكامی شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكادا خولقاوه، ده‌رگا بۆ جمهوری ئیسلامی ئاوه‌ڵابووه كه سه‌راسه‌ری عیراق بكاته مه‌یدانی كاری تیرۆریستی. ئیستا ئه‌م رژیمه ده‌ستی خستوه‌ته نیو زۆریك له دام و ده‌زگاكانی ئیستای عیراقه‌وه‌و فاكته‌ریكی گه‌وره‌ی ئه‌و وه‌زعه نائه‌منه‌یه كه بۆ خه‌لكی عیراق خولقینراوه. چونه‌پیشی ئه‌م پیلانه‌ی جمهوری ئیسلامی و هاوكاری ئه‌نته‌رپول له‌گه‌لیدا، ده‌ستی ئه‌م رژیمه له هه‌موو ئاستیكدا بۆ كاری تیرۆریستی و ئاژاوه‌گیران و تیكدانی ئه‌منیه‌ت، هه‌روه‌ها هاوكاری دام و ده‌زگا میلیشیایه‌كانی داروده‌سته‌ی حاكمی ئیستای عیراق له‌گه‌لیدا ئاوه‌لاتر ده‌كات.
شایانی باسه كه چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر، پیش ئه‌وه‌ی ئه‌نته‌رپول به ره‌سمی بكه‌ویته هاوكاری ئه‌م پیلانه، دام‌و ده‌زگاكانی داروده‌سته‌ی حاكمی ئیستای عیراق كه به‌شیكی زۆریان به ده‌ستوری جمهوری ئیسلامی ده‌جولینه‌وه، هه‌ر به ناوی ئه‌نته‌رپول و داواكاری رژیمی ئیرانه‌وه، كه‌وتبونه خۆ بۆ بردنه‌پیشی ئه‌م پیلانه‌ی جمهوری ئیسلامی. له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ل به‌رپرسانی كۆنگره‌ی ئازادی عیراق په‌یوه‌ندیان گرتبوو، داوای زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م 12 كه‌سایه‌تیه كردبوو. بیگۆمان له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی ئازادی عیراقه‌وه وه‌لامی شایسته‌یان وه‌رگرتبووه. به‌لام ئه‌وكات مه‌سه‌له‌كه هه‌ر له‌م ئاسته‌دا وازی لیهینرا و به جدی نه‌گیرا، چونكه له راستیدا ئه‌م راده‌یه له فه‌زاحه‌ت بۆ ئه‌نته‌رپول پیشبینی نه‌ده‌كرا.
بۆیه ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و هیزانه‌ی كه به‌ته‌نگ ئارامی و ئه‌منیه‌ت و پاك راگرتنی فه‌زای سیاسیه‌وه‌ن، هه‌لویستی مه‌حكه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بنوینن، ئه‌م پیلانه‌ی جمهوری ئیسلامی و به تایبه‌ت هاوكاری ئه‌نته‌رپول له‌گه‌لیدا، مه‌حكوم و ریسوا بكه‌ن. به تایبه‌تی به‌ره‌ی چه‌پ و ئازادیخوازی ئه‌م كۆمه‌لگایه، ریكخراوه‌كانی كریكاران و لاوان و ژنان و لایه‌نگرانی مافه‌كانی ئینسان، هه‌ر حیزب و لایه‌نیكی سیاسی كه په‌ی به ئاكامی تالی ده‌خاله‌تی جمهوری ئیسلامی له عیراق بردوه، رۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی لایه‌نگری ئازادی...چاوه‌ورانی ئه‌وه‌یان لیده‌كریت كه چالاكانه بۆ پوچه‌لكردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه چه‌په‌له‌و مه‌حكوم كردنی هاوكاری ئه‌نته‌رپول له‌گه‌لیدا، ده‌نگ هه‌لبرن، به نوسین، به ناردنی نامه‌ی ناره‌زایه‌تی، به ئیمزاكردنی یاداشتنامه‌ی به كۆمه‌ڵ، به به‌ریخستنی چالاكی جۆراوجۆر ....به‌شداری بكه‌ن له هه‌وڵ و خه‌باتیك كه له‌م پیناوه‌دا به‌ریخراوه. هه‌ر دوو حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق و كوردستانیش ده‌بی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به جدی بگرن و ده‌وریكی تایبه‌تی و گه‌وره بگیرن له پوچه‌لكردنه‌وه‌یدا.
24-12-200






